پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا عەزیز گەردی

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا عەزیز گەردی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی زانا و نووسەر و وەرگێڕی گەورەی كورد دكتۆر عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا ناسراو بە (عەزیز گەردی)ـیمان پێ گەییشت.
مامۆستا عەزیز گەردی تەواوی ژیانی پڕ لە بەرهەمی خۆی بۆ خزمەتكردنی ڕۆشنبیریی گەلەكەی و پێشخستنی كولتووری نووسین و وەرگێڕاندا تەرخان کرد و ئەستێرەیەكی گەشی زانست و ئاكادیمیای گەلی كوردستانە و، لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.
سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو عەزیز گەردی و تەواوی نووسەران و مامۆستایانی زانكۆ و ئەدیب و ڕۆشنبیرانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی مامۆستا عەزیز گەردی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
6ـی حوزەیرانی 2022

Top