سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان: لەگەڵ حكوومەتی عێراقی فیدراڵ كار بۆ بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی هێرشەكەی ئەمشەوی هەولێر دەكەن.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان:  لەگەڵ حكوومەتی عێراقی فیدراڵ كار بۆ بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی هێرشەكەی ئەمشەوی هەولێر دەكەن.

 

شه‌وی چوار شه‌ممه‌ له‌سه‌ر پیێنج شه‌ممه‌ به‌رێز مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا رای گەیاند، لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن گفتوگۆمان دەربارەی هێرشە درۆنییەكەی ئەمشەو بۆ سەر خەڵكی سڤیلی هەولێر كرد.

ڕوونیشی كردەوە كە ”هەماهەنگییەکی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا ھەیە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کەس و گرووپە تاوانبارەکان“.

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان جەختی لەوە كردەوە: ”ئێمە پێکەوە کار دەکەین بۆ بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ئەمشەو“.

بەپێی راگەیاندراوی دژەتیرۆری كوردستان، كاتژمێر 9:35 خولەكی ئەمشەو، دڕۆنێك لە ڕێگەی هەولێر - پیرمام كەوتۆتە خوارەوە و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی بریندار بوون، ژمارەیەك ئۆتۆمبێلیش زەرەر و زیانی ماددییان پێ گەیشتووە.

هەر ئەمشەو رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسیی هەولێر، بە نوێنەرایەتیی مەسرور بارزانی، بریندارەكانی بەسەر كردەوە و رای گەیاند كە دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

Top