رەنگێكی شیاوی پێڵاو لە وەرزی هاوین هەڵبژێرە

رەنگێكی شیاوی پێڵاو لە وەرزی هاوین هەڵبژێرە

رەنگەكانی پێڵاو هەر جۆرێك بۆ كات و شوێنێكە لە وەرزی هاوین و گەرمادا، زیاتر ئەو رەنگانە باو دەبن كە زەق و كراوەن، وەك رەنگەكانی: سەوز، زەرد، شین، سوور، لەگەڵ جلەكانی هاوینەدا ئەو رەنگانە شیك و رێك دەبن، لە وەرزی گەرمادا بوونی پێڵاوەكان لە رەنگەكانی دیكە جگە لە رەش، قاچەكانت گەرم نابێت و دووچاری عارەقەكردن نابیتەوە، ماركەكانی وەك: بلومارین Blumarine جەخت لە هەڵبژاردنی رەنگی زەردی تۆخ و كراوە بۆ پێڵاوەكانی وەرزی هاوینە دەكەن، كە زیاتر لەگەڵ زۆربەی رەنگی جلوبەرگ دەگونجێت، بەتایبەت ئەگەر پێڵاوەكە پاژنە بەرز بێت و بەشی پێشەوەی چەماوە بێت، ماركەی لاورا بیاگوتی Laura Biagiotti جەخت لە بوونی پێڵاوێكی پاژنە بچووك و نووك درێژ لەگەڵ پشتێنێكی گەورە و كراوە بۆ كاتی دەرچوون و بازاڕكردن لە رەنگی زەردی كاڵ دەكاتەوە، ماركەی ئێڵمی Elleme پێیان وایە پێڵاوەكانی پێست پێشەوەی درێژ بێت و نیو پاژنە بێت، لە رەنگی زەردی پەلكی مۆز بەر لەوەی پێ بگات، مۆدێكی نایابە بۆ گەشت و سەیران، ماركەی باڵینساگا Balenciaga پێی وایە پێڵاوی زەردی تۆخ لە پێست و پێش نووك بێت و بێ پاژنە بێت، بۆ بۆنە و یادەكان گونجاوە.

Top