دوای نقوم بوونی بەلەمێک هەشت کەس گیانیان لە دەستدا

دوای نقوم بوونی بەلەمێک هەشت کەس گیانیان لە دەستدا

 

 

بەپێی راگەیەنراوێکی ڕۆژنامەوانی مەکسیکی، پاش نقوم بوونی بەلەمێک لە ویلایەتی سۆنورای باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە هەشت کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەو بەلەمە بچووکە، کە لە کەناری شارۆچکەی گوایماس دەڕۆیشت، پاش ماوەیەک نوقم بوو.

لەو بەلەمەدا 20 سەرنشین بوون، 8 كەس گیانیان لە دەستدا و 11 کەسیش لەلایەن هێزەكانی دەریایی مەکسیک ڕزگارکران و  كەسێكیش بێ سەروشوێنە و تیمەكانی فریاكەوتن بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی کەسە ونبووەكە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top