چۆن چاویلكەكان پاك دەكرێنەوە!

چۆن چاویلكەكان پاك دەكرێنەوە!

بۆ ئەوانەی كە بۆ حەز و خواستی خۆیان چاویلكە لە چاو دەكەن، یان ئەوانەی بە هۆی كزیی چاوەكانیانەوە چاویلكەی پزیشكییان بەسەردا دەسەپێت، پێویستە هەردەم چاویلكەیان لەلا بێت، بە تایبەت لە كاتی دەرچوون و بەر خۆر، چاویلكەكانیش وەك هەر كەرەستەیەكی دی پیس دەبن و تۆز و خۆڵ دەگرن، بۆیە پێویستیان بە پاككردنەوە دەبێت. بەهۆی ئەوەی چاویلكە هەستیارە و پێویستی بە پاككردنەوەی تایبەتە، كە زیانی بۆ چاوەكان نەبێت، هەروەها تاوەكو بە جوانی پاك ببێتەوە پێویستت بە چەند هەنگاوێكە، سەرەتا: پارچە قوماشێكی نەرم بهێنە، یان ئەو پارچە قوماشەی لەگەڵ چاویلكەكە دێت، پێویستە دەستەكانت بە جوانی بشۆی، پاشان چاویلكەكە دەخەیتە ناو ئاوێكی شلەتێن، تاوەكو لە ڤایرۆس و پیسییەكان پاك ببێتەوە، پاشان چاویلكەكە دەردەهێنرێت و وشك دەكرێتەوە، دواتر بە پارچە قوماشەكە شووشەی چاویلكەكە پاك بكەرەوە، ئەنجا بە پاككەرەوەی شووشە دڵۆپەیەك بكەرە سەر هەردوو شووشەی چاویلكەكە تاوەكو ساف ببێت، هەروەها بە نەرمی بە جووڵەی نەرم پاكیان بكەرەوە، شلەی جەلی بە مەرجێك بە دوور بێت لە لۆشن، لە لێوار و چوارچێوەكانی چاویلكەكە دەدرێت و بە ئاوی شلەتێنیش دەشۆردرێت، لە كۆتاییدا وشكی بكەوە و لە چاوی بكە.

 

Top