ڤاکسینی ئەسترازێنیکای دژە کۆڕۆنا پەسەندکرا لە یەکێتی ئەوروپا وەک ژەمی سێهەمی بەهێزکەر دژی کۆڕۆنا

ڤاکسینی ئەسترازێنیکای دژە کۆڕۆنا پەسەندکرا لە یەکێتی ئەوروپا وەک ژەمی سێهەمی بەهێزکەر دژی کۆڕۆنا

پەسەندکردنەکە دوای پێشنیاری CHMP دێت بۆ بەکارهێنانی بۆ نەخۆشەکانی کە پێشتر ڤاکسینی ئەسترازینیکا یان ڤاکسینێکی کۆڕۆنا mRNAی پەسەندکراوی یەکێتی ئەوروپایان وەرگرتووە

ڤاکسینی کۆڕۆنای ئەسترازێنیکا(CHAdOx1-S [Recombinant])، لە یەکێتی ئەوروپا لەلایەن ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا (EMA) پەسەند کرا وەک سێهەم ژەمی بەهێزکەر بۆ گەورە تەمەنەکان.
شارەزایانی بواری تەندروستی ئێستا دەتوانن ئەسترازێنیکا وەک سێهەمین ژەمی بەهێزکەر بەکاربێنن لەو نەخۆشانەی کە پێشتر خشتەی ڤاکسینی بنەڕەتی ئەسترازێنیکا یان ڤاکسینی پەسەندکراوی یەکێتی ئەوروپایان وەرگرتووە.
پەسەندکردنەکە لەسەر بنەمای پێداچوونەوەیەکە لەلایەن لیژنەی بەرهەمە پزیشکییەکان بۆ بەکارهێنانی لەلایەن مرۆڤەوە (CHMP) ،بەڵگەکان لە جەستەی گەورەکاندا ڕوونیکردەوە کە کاردانەوەی بەرگری زیاد دەکات دوای سێهەمین ژەمی بەهێزکەری ئەسترازێنیکا دوای خشتەی ڤاکسینی بنەڕەتی بە ئەسترازێنیکا یان ڤاکسینی کۆڕۆنا mRNA . 1-5
هەرچەندە زیاتر لە 65٪ ی دانیشتوانی جیهان بەلایەنی کەمەوە یەک ژەمی کوتانی کۆڕۆنا یان وەرگرتووە،6 بەڵام هێشتا ئاڵانگاریەکی گرنگ هەیە بۆ دڵنیابوون لەوەی خەڵک هەردوو خشتەی ڤاکسینی بنەڕەتی و سێیەم ژەمی بەهێزکەری خۆیان وەردەگرن، وە شارەزایانی تەندروستی ئێستا نەرمی زیاتریان هەیە لە هەڵبژاردنی ڤاکسینەکان.
مینا پانگالۆس جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری بیۆدەرمانسازی لە ئەسترازێنیکا، ڕایگەیاند: "دانپێدانانی بازاڕکردنی ڤاکسینی کۆڕۆنای ئەسترازنێکا وەک سێهەم ژەمی بەهێزکەر هەنگاوێکی گرنگە لە ئامانجەکەمان بۆ دابینکردنی پاراستنی بەردەوام لە دژی کۆڕۆنا بۆ هەموو دانیشتوان. و دڵنیابوون لە ماوەی زیاتری بەرگری پێویست بۆ کۆنتڕۆڵکردنی درێژخایەنی کۆڕۆنا لەسەر ئاستی جیهانی، وە ژەمە بەهێزکەرەکان دەتوانن ئاماژە بە لاوازبوونی ئەو پاراستنە بکەن کە بینراون لەگەڵ هەموو خشتەکانی ڤاکسینی بنەڕەتی تا ئەمڕۆ."
ژمارەیەکی بەرچاو لە بەڵگە هەیە کە پشتگیری ئەسترازێنیکا دەکەن وەک سێهەمین ژەمی بەهێزکەر دوای هەموو خشتە بنەڕەتیەکانی ڤاکسین کە تا ئێستا تاقیکراوەتەوە لەوانە ئەسترازێنیکا، ڤاکسینەکانی mRNA، و 1,7-12 CoronaVac

ئەسترازێنیکا وەک بەهێزکەری دوو لایەنە دانیپێدانراوە (ئەو نەخۆشانەی پێشتر خشتەی ڤاکسینی ئەسترازێنیکای بنەڕەتیان وەرگرتبوو) لە بەریتانیا و چەندین وڵاتی ئاسیا و ئەمریکای لاتینی بە دەستەوەیە. هەروەها پێشتر دانیپێدانراوە وەک بەهێزکەری هێترۆلۆگ (ئەو نەخۆشانەی پێشتر خشتەی ڤاکسینی بنەڕەتی یان ڤاکسینی ڤیکتۆریان پێدراوە جگە لە ئەسترازێنیکا یان ڤاکسینێکی ناچالاککراو یان ڤاکسینی کۆڕۆنا mRNA) لە ژمارەیەک لە وڵاتانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا.

مەزەندە دەکرێت کە ئەسترازێنیکا یارمەتی دابێت لە ڕێگریکردن لە 50 ملیۆن حاڵەتی کۆڕۆنا و پێنج ملیۆن حاڵەتی مانەوە لە نەخۆشخانە و ڕزگار کردنی زیاتر لە یەک ملیۆن ژیان لە جیهاندا، لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی هەڵسەنگاندنی کۆڕۆنا لە جیهاندا.

Top