نیشانە گشتییەكانی شێرپەنجە

نیشانە گشتییەكانی شێرپەنجە

شێرپەنجە Cancer ئەو نەخۆشییەیە كە هەندێك خانە لە لەشدا بە شێوەیەكی كۆنترۆڵنەكراو گەشە دەكەن و، بۆ بەشەكانی دیكەی لەش بڵاو دەبنەوە، شێرپەنجە لەوانەیە كە لە هەر بەشێكی لەشدا روو بدات. ئەگەرچی نیشانەكانی شێرپەنجە بەپێی شوێنی تووشبوون و قەبارە و ئاستی بڵاوبوونەوە جیاوازن، بەڵام چەند نیشانەیەكی گشتی لە هەموو جۆرێكی شێرپەنجەدا هاوبەشن، جا شێرپەنجە لە هەرشوێنێكی لەشدا بێت، كە بریتین لە: هەستكردن بە ماندووبوونێكی زۆر كە بە حەسانەوە باشتر نابێت، كەمبوونەوەی كێشی لەش بە رێژەی پێنج كیلۆگرام، یان زیاتر لە ماوەیەكی دیاریكراو بێ ئەوەی كە هۆكارەكەی روون بێت، هێڵنج، رشانەوە، سكئێشە، گرفت لە قووتدانی خۆراك و شلە، پەیدابوونی گرێ لە هەر شوێنێكی لەشدا، یان گەورەبوونی لیمفە گرێیەكان Lymph nodes، بەتایبەتی لە ناوچەی مل و بن كەوشەكاندا، ئازار بەتایبەتی ئازارێكی نوێ كە هۆكارەكەی روون نەبێت، گۆڕان لە پێستدا، زەردوویی، كۆكە یان قەبەبوونی دەنگ، خوێنبەربوون لە هەر بەشێكی لەشدا، كە هۆكاەركەی روون نەبێت، هەر گۆڕانێك لە كۆئەندامی هەرس یان میزەڕۆدا، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش، یان ئارەقەكردنی شەوانە، سەرئێشە، گرفت لە بینین یان بیستندا، گرفت لە دەمدا بە شێوەی كولبوون، یان خوێنبەربوون، یان سڕبوون.

Top