درێژترین سەگ لە جیهاندا

درێژترین سەگ لە جیهاندا

ساڵی پێشوو گەورەترین سەگ لە جیهاندا ناوی لە كتێبی گینسدا تۆمار كرا، بەڵام ئەمساڵ سەگێكی دیكە كە بە درێژترین سەگی جیهان دادەنرێت، نازناوەكەی لە سەگەكەی پار سەندەوە و ناوی لە تۆماری پێوانەییدا جێگیر كرا، ئەو سەگە ناوی (زوس)ە، لەلایەن ئافرەتێكی ئەمریكی بە ناوی (بریتنی دیڤەیس)ـەوە بەخێو دەكرێت، سەگەكە دانماركییە لە جۆری گرێت دانیە زۆسە، تەمەنی دوو ساڵە، درێژی سەگەكە دەگاتە یەك مەتر و (46) سەنتیمەتر، خاوەنەكەی ئەو سەگەی لەگەڵ هەشت سەگی دیكەدا بەیەكەوە كڕی، دواتر هەستی كرد زۆس لە گەشەسەندن نەدەوەستا، تاوەكو گەیشتە ئەو قەبارەیەی ئێستا، خاوەنەكەی دەڵێت: گەورەیی و درێژیی زۆس وای كردووە كە رۆژانە بڕێكی زۆر خواردن بخوات، وەك: 12 كوپ لە خواردنی سەگ (جەنتل جاینتس) هەروەها هێلكەی سووركراوە، كیلۆیەك گۆشت، هاوكات حەزی بە بەفر خواردنە، رەنگی قاوەیی و رەساسی تێكەڵە، ئەو جۆرە سەگە لە دانیمارك بە سەگی راو دەناسرێت، تەمەنی كورتە، كە حەوت تا دە ساڵ دەژی.

Top