گەورەترین پایسكل لە هەرێمی كوردستانە

گەورەترین پایسكل لە هەرێمی كوردستانە

گەنجانی كورد دەستڕەنگین و بەهرەمەندن، كەشێكی رەخساویان هەبێت چەندین كاری ناوازە ئەنجام دەدەن و شتی جۆراوجۆر ئامادە دەكەن، پێشتر و تا ئێستاش گەنجانی بەهرەمەند لە نێو كوردستاندا كاری جۆراوجۆریان كردووە كە جێگەی سەرنجن، یەكێك لەوانە لاوێكە بە ناوی (بەسام عەبدوڵا) خەڵكی قەزای سەید سادقە لە پارێزگای سلێمانی، بەسام دەرچووی كۆلێژی ئەندازیاری بەشی میكانیكی زانكۆی سەلاحەدینە لە هەولێر، ئەو گەنجە بیرۆكەی دروستكردنی چەندین كەرەستەی جۆراوجۆری هەیە، بەپێی پسپۆڕییەكەی خۆی كە میكانیكە، دواجار بە هاوكاریی چەند هاوڕێیەكی توانییان گەورەترین پایسكل لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق دروست بكەن، پایسكلەكە بەرزییەكەی چوار مەترە و درێژیشی پێنج مەترە، بەسام بیرۆكەی لەوەوە بۆ هات كە چۆن بتوانێت كەرەستەیەك دروست بكات كە جێی سەرنجی هەمووان بێت، پایسلەكە دەتوانرێت لێ بخوڕدرێت و بە ئاسایی كار دەكات، تەنیا ئەوە نەبێت كە پێویستی بە شۆفێرێكی زەبەلاح هەیە.

Top