بەهۆی داڕمانی تونێلێك لە كشمیر 10 كەس گیانیان لە دەستدا

بەهۆی داڕمانی تونێلێك لە كشمیر 10 كەس گیانیان لە دەستدا

 

 

بەهۆی داڕمانی تونێلێك لە کشمیركەلە ژێر کۆنتڕۆڵی هندستاندا نۆژەن دەكرا 10 كەس گیانیان لەدەستدا وچەند كەسێكیش بریندار بوون، تیمی فریاكەوتن تەرمی کرێکارەكانیان دۆزییەوە و بریندارەكانشیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە .

تونێلەکە بەشێکە لە سیستەمی ڕێگای گشتی شاخاوی کە لە ناوچەی هیمالایا كەلە ژێر دروستکردندا بوو.

عەمەرعەلی، بەرپرس لە بەڕێوەبردنی فریاكەوتنی حکومەتی هندستان گوتی، تەرمی هەموو کرێکارە ونبووەکان دۆزراونەتەوە و بریندارەكانیش ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.

تونێلەکە بەشێک لە تۆڕێکی گەورەی پردەکان و تونێلەکان كە دروست دەکرێت لەسەر ڕێگای گشتی ستراتیجی کە دوو شارە سەرەکیەکەی سرینگر و جامو بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

لە ساڵانی 1940ەوە هەرێمەکە لە لەلایەن هندستان و پاکستانەوە کێشەی لەسەرە و زۆر جاریش تووشی پێكدادان بوون و تا ئێستا هەزاران کوژراوی جێ هێشتووە. 

بەرپرسەکان ڕایانگەیاند، ئەو بەشەی کە ڕووخاوە تونێلێک بوو کە بۆ هەوادان و گواستنەوەی کەلوپەلەکان بۆ تونێلی سەرەکی بەكار دەهێنرا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top