كراسی كراوە و تەسك بۆ رۆژی دەرچوون

كراسی كراوە و تەسك بۆ رۆژی دەرچوون

كچانی قوتابی، یان ئەوانەی نیازی پرۆژەیەكیان هەیە، لەم ماوەیەدا خەریكی بۆنە و یادەكانی دەرچوون و ئاهەنگی وێنەگرتنی كۆلێژ و پەیمانگاكانن، پێویستە نەك هەر تەنیا بۆ رۆژی دەرچوون، بەڵكو لە وێنەی دەرچوونیش وەك شاجوانێك دەربكەون، بۆ رۆژی ئاهەنگی دەرچوون پێویستت بە كراسێكی عەزی درێژە، كراوە یان تەسك، هەردووانیان مۆدێكی شیك دەبن، ئەو جلانەی لەلایەن ڤاناس مۆدەوە ئامادە كراوە، جگە لەوەی بۆ مارەبڕین و بۆنە تایبەتەكان دەبێت، هەروەها مۆدێكی نایابە بۆ رۆژی ئاهەنگی دەرچوون، بە تایبەت كاتێك ئاهەنگەكە لە هۆڵەكانی بۆنەكان بەڕێوە دەچێت، كراسەكە لە قوماشی نەرم و ساتان و تووڵ دروست كراوە، بە كریستاڵ و مووروو بەشی سنگ و سەر شانەكانی رازاوەتەوە، هەروەها بەشێكیان لە بەرۆكەوە كراوەیە و دیارە، بەشێكی دیكەی داپۆشراوە بۆ ئەوانەی كە حەز بە جلی كراوە ناكەن، لە بارەی رەنگەكانەوە ئازادن كە لە نێوان رەنگەكانی شین و سەوز و قاوەیی پیازی و گۆشتی كامیان بكەن بە جلی سەرەكی بۆ رۆژی ئاهەنگی دەرچوون، ئەو جۆرە كراسە بە چەندین رەنگی جۆراوجۆر هەن، كە لەگەڵ رەنگی قژ و ماكیاژدا دەتوانرێت شیك بكرێت.

Top