پاككردنەوەی جانتا و كەرەستەكانی دەستت

پاككردنەوەی جانتا و كەرەستەكانی دەستت

كەرەستەكان بە گشتی و جانتای دەستت بەتایبەتی دوچاری پیسبوون و تۆز و خۆڵ دەبنەوە و بۆن پەیدا دەكەن، پاك و خاوێنیی كەرەستەكانت هیچی لە ماكیاژ و جوانیت كەمتر نییە، وەك مۆبایل و جانتا و هیدفۆن و كەرەستەكانی ماكیاژ، پاككردنەوەی هەر كەرەستەیەك پێویستی بە رێگەی خۆی هەیە، تاوەكو زۆرترین ماوە بە پاكی بمێنێتەوە و تەمەنیشی درێژ بێت، بۆ پاككردنەوەی جانتای دەست پێویستت بەم هەنگاوانەیە: سەرەتا جانتاكە بەتاڵ بكە، هەموو كەرەستەكانی ناوەوەی دەربهێنە و بەشی ناوەوەی وەرگێڕە، واتە دیوی ژوورەوەی بێتە دەرەوە، هەندێك شامپۆی پاككردنەوەی منداڵان بێنە و لەگەڵ هەندێك ئاو، دواتر ئاوەكە بخەرە ناو پرژێنەر (بخاخ) بە تەواوی بەشەكانی جانتاكەت تەڕ بكە و پاشان پاكی بكەرەوە، یان دەتوانیت كیسێك بهێنیت و پاشان بیخەرە ناوی، لەگەڵ هەندێك خوێ تاوەكو بۆنی ناوەوەی جانتاكە نەمێنێت، یان دەتوانیت بە فڵچەیەك دیوی دەرەوەی، یان ئەو شوێنانە پاك بكەرەوە كە پیس دەبن، ئەگەر رێژەی پیسییەكەی كەم بێـت، دەتوانی بە قوماشێكی تەڕ پاكی بكەیتەوە، هەروەها دەكرێت بە خاولییەكی وشك بەشی ناوەوەی كە تەڕ بووە پاكی بكەیتەوە، لە كۆتاییدا دەتوانیت كرێمی پێست بەكاربهێنی بۆ بریقەداركردنی جانتاكە، تاوەكو جوانتر بێت.

Top