ئەو ڤیتامینانەی تواناكانی مێشك باشتر دەكەن

ئەو ڤیتامینانەی تواناكانی مێشك باشتر دەكەن

هەندێك ڤیتامین و ترشە چەوری رۆڵیان هەیە بۆ باشتركردنی تواناكانی مێشك، وەك بیركردنەوە و فێربوون و فرمانی تدیكە، بۆنموونە:

• ڤیتامین B12: ئەگەرچی تا ئێستا هیچ بەڵگەیەكی زانستی لەبەردەستدا نییە كە وەرگرتنی بڕی زیادی ڤیتامین B12 تواناكانی مێشك باشتر بكات، بەڵام كەمیی ئەم ڤیتامینە لە لەشدا، كاریگەریی نەرێنی لەسەر فرمانی شانەكانی میشك هەیە.

• ڤیتامین E: بەڵگەی زانستی لەبەردەستە كە ڤیتامین E توانای بیرهاتنەوە و فێربوون باشتر دەكات، بەتایبەتی لە بەساڵاچوواندا، ئەمەش روون كراوەتەوە كە وەرگرتنی 200 یەكەی جیهانی لە ڤیتامین E رۆژانە، سوودی بۆ سووككردنی نیشانەكانی نەخۆشیی ئەلزهایمەر Alzheimer›s disease هەیە. سەرچاوە خۆاكییەكان: كاكڵەكانی گوێز و باوی و كازو، تۆوەكان، زەیتە رووەكییەكان، سەوزە گەڵا تاریكەكانی وەكو سپێناغ و برۆكۆلی.

•   گەڵای رووەكی گینكگۆ بیلۆبا Ginkgo biloba كە لەوانەیە تواناكانی مێشك باشتر بكات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی ئەلزهایمەر كەم بكاتەوە.

• ئۆمیگا3: كە زیاتر لە ماسیی دەریاكان وەكو سالمۆن و ماكارێلدا هەیە، رۆڵی هەیە لە باشتركردین توانای بیرهاتنەوەدا.

 

Top