سابوونی دێر زەمان

سابوونی دێر زەمان

 مێژووی دروستكردنی سابوون بۆ 150 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، كە سەرەتای سەرهەڵدانی وڵاتی ئوسترالیا بووە، كە جۆرە سابوونێك بووە بە چەندین كەرەستە دروست كراوە، لەوانە رۆنی گوێزی هیندی، وردە دار، داری برنج، بڕێك لە بیبەری رەش یان تیژ، سیلیكۆنی بۆگەن كراو، كە ئەو جۆرە سابوونە لە ساڵانی (1887) دروست كراوە، بەم دواییەش كۆمپانیایەكی دروستكردنی كەرەستەكانی پاككەرەوە لە وڵاتی رۆمانیا ئەو جۆرە سابوونەی دروست كردووەتەوە، كە هاوشێوەی ئەو پێكهاتانەی پێشووی تێدایە و لەگەڵ گۆڕانكاریی دیكەش لە شێوە و ماددەكانیدا، بە گوێرەی ئەو كۆمپانیایە، بەرهەمەكە دەبێتە یەكێك لە بەناوبانگترین سابوونەكان لە جیهاندا، كە لە ئێستادا بۆ وڵاتانی ئەڵمانیا و فەرەنسا و هەنگاریا دەنێردرێت و داواكاریی زۆریشی لەسەرە.

 

Top