لە فرۆشتنێكی ئاشكرادا مەرسیدس بووە گرانترینی جیهان

لە فرۆشتنێكی ئاشكرادا مەرسیدس بووە گرانترینی جیهان

مەرسیدس یەك لەو دوو ئۆتۆمبێلەی فرۆشت كە تەنها لای خۆی پاراستبووی .

كۆمپانیای مەرسیدس بە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلێكی توانی گرانترین نرخی ئۆتۆمبێڵی لە جیهاندا دیاری بكات, ئەمەش دوای ئەوە دێت كە لە فرۆشتنێكی ئاشكرادا كۆمپانیای مەرسیدس ئۆتۆمبێلێكی خۆی نمایش كرد كە ساڵی 1955 درووستكراوەو لەو هەموو ماوەیەدا لە نێو كۆمپانیاكە بە پارێزراوی هەڵگیراوە .

بەپێی ڕاپۆرتێكی (cnn) كەسێك بێ ئەوەی ناوی ئاشكرا بكرێت, بووە كڕیاری ئۆتۆمبێلی مەرسیدسی جۆری (300 SLR Coupés) بە نرخی 135 ملیۆن یۆرۆ كە دەكاتە 142 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی, هەروەها لەم سەرچاوەیە ئەوەش بڵاوكراوەتەوە كە داهاتی ئەم فرۆشتنە بۆ سندوقێكی تایبەت بە كۆمپانیای مەرسیدس دەبێت كە پارەكە بۆ خوێندن و تویژینەوەی زانستی تەرخان دەكرێت .

ئاسۆ كاكەیی

لە فرۆشتنێكی ئاشكرادا مەرسیدس بووە گرانترینی جیهان
لە فرۆشتنێكی ئاشكرادا مەرسیدس بووە گرانترینی جیهان
لە فرۆشتنێكی ئاشكرادا مەرسیدس بووە گرانترینی جیهان
Top