تاوەر و باڵەخانەی نیشتەجێی دار

تاوەر و باڵەخانەی نیشتەجێی دار

 پێشتر ئەندازیاریان بیریان لە بەهێزترین كەرەستەكانی وەك كۆنكرێت و پۆڵا دەكردەوە تاوەكو باڵەخانە و تاوەرەكانی نیشتەجێی پێ بنیات بنێن، بەڵام ئێستا بیرۆكەكە گۆڕاوە و لە داهاتوودا گرنگی بە تاوەر و باڵەخانەی دار دەدرێت، وڵاتی سویسرا دەیەوێت ببێتە تاكە وڵات كە تاوەر و باڵەخانەكانی لە دار دروست بكات، پرۆژەكە لەژێر ناوی (رۆكێت ئەند تایگلێری - Rocket & Tigerli)،دا دەبێت، كە لە چوار تاوەری نیشتەجێبوون پێك هاتووە، بەرزییان دەگاتە (100) مەتر، پرۆژەكە لە شاری ڤینترتۆری سویسری لە نزیك شاری زوریخ دروست دەكرێت، پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای (شمید هامەر لاسین) بۆ ئەندازیاریی دانیماركی سەرپەرشتی دەكرێت، پێكهاتەی دیوار و بناغەی پرۆژەكە لە داری داپۆشراو بە قوڕی سوور دروست دەكرێت، كریستیان هلمارك، بەرێوەبەری پرۆژەكە دەڵێت: «بە وردی چاودێریی كارەكە دەكەین، ئەو دارەی بەكاری دەهێنین، لە دارە پتەوەكانی جیهانە و بە ئاسانی ناشكێت».

 

Top