كاریگەریی پەستانی بەرزی خوێن لەسەر چاو

كاریگەریی پەستانی بەرزی خوێن لەسەر چاو

 ئەمە گومانی تێدا نییە كە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن ئەگەر كۆنتڕۆڵ نەكرێت، راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر تەندروستیی چاوەكان وەكو:

• نەخۆشیی لە تۆڕەی چاودا Retinopathy بە شێوەی تێكدانی هاتووچۆی خوێن بۆ تۆڕەی چاو و تێكدانی خانەكان، كە هۆكارە بۆ لەدەستدانی بینین.

•  كۆبوونەوەی شلە لە تۆڕی موولوولەكانی خوێن لە ژێر تۆڕەی چاودا.

•  تێكدانی دەماری بینین Optic nerve كە بە مەترسیدارترین ئاڵۆزیی چاو هەژمار دەكرێت، چونكە هۆكارە بۆ كوێربوونی هەمیشەیی لەبەر كۆنتڕۆڵ نەكردنی پەستانی بەرزی خوێن، یان لە كاتی چارەسەركردنی زیاد لە پێویست كە دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن.

• مەیینی لەناكاوی خوێن لەناو خوینبەر یان خوێنهینەری تۆڕەی چاودا، كە هۆكارە بۆ لەدەستدانی كتوپڕی بینین. 

 پەستانی بەرزی خوێن هاندەرە بۆ زیاتر ئاڵۆزكردنی نەخۆشییەكانی چاو، كە لە كەسێكدا هەبن و پاشان دوچاری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن ببێت، بۆنموونە: ئاوی رەش Glaucoma، گرفتی تۆڕەی چاوی پەیوەست بە نەخۆشیی شەكرە Diabetic retinopathy. نیشانەكانی كاریگەریی پەستانی بەرزی خوێن لەسەر چاودا: كزبوون و ڵێڵبوونی بەرە بەرەی بینین، نەمانی كتوپڕی توانای بینین لە یەك چاو یان هەردوو چاودا، بینینی دوو وێنە Diplopia، سەرئێشە، هەروەها بینینی فلاشی رووناكی.

 

Top