عێراق لە دوو رێیانی رزگاربوون یان نوقم بوون

عێراق لە دوو رێیانی رزگاربوون یان نوقم بوون

هێشتا خەم و شۆکی ئەودەرەنجامە چاوەڕوان نەکراوەی هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەری رابردوو  لە عێراق بەرۆکی سیایسەکانی بەرنەدابوو،بانگەشە بۆ هاوپەیمانیەتێکی  نوێ و خستنەرووی مۆدێلێکی نوێ بۆ حوکمڕانی لەلایەن بەرەی 'رزگاری نیشتمانی' گۆمەکەی زیاتر شڵەقاند، ماوەی چەندین مانگە  ناتوانن نە قەبوڵی بکەن نەتەحەمولی ئەوفۆڕمە لەحوکمڕانیش بەخەیاڵیش  بێت  پێشوازی لێبکەن.چونکە عێراق دوای ٢٠٠٣ بەسیستمی تەوافوق رۆیشتوە بەڕێوە کەمیان بەرکەوتبێت یان زۆر لەناو مەیدانەکە بوون پارتە سیاسیەکان.ئەوەی ئێستا نەخشەی بۆ کێشرابوو بە جێ بەجێ کردنی د ەبێت هەندێک لەژوەرەوە بن وهەندێک لەدەرەوەی د ەسەڵات، یان ئەگەر هەمووشی بەشداری بکات کار بەسیستمی تەوافوق نیە،بەڵکو سیستمی زۆرینەی نیشمانیە کە لایەنەکان دابەش بوون بۆ دووهاوپەیمانیەتی 'هاوپەیمانیەتی رزگارکەری نیشتمانی و هاوپەیمانیەتی  چوارچێوەی تەنسیقی' . خەم و ترسەکەش تەنها بەشداری کردن یان بەشدارینەکردن نیە،بەڵکو مەسەلەی متمانە نەبوونە بەیەک بەتایبەتی بۆ هاوپەیمانیەتی چوارچێوەو ئەوسەرکردە زەبەلاحانەی سەردەمانێکی زۆرە پێگەی حوکمڕانیان هەیە وترسیان لەوەیە سەدرو هاوپەیمانیەتەکانی بچنە حوکم لاپەڕەی گەندەڵیەکانیان هەڵدەنەوەو رووبەرووی دادگایان بکەنەوە،ئەوەش بەدەستیان هێناوە ساڵانێکە لێیانبسەنەوە.جگە لە روئیای'تیۆری موئامەرە'کەهێشتا زۆربەی سەرکردەکان لەعێراق باوەڕیان پێیەتی و وادەبینین هەریەکەیان موئامەرە هەیە لەپشت دەستپێشخەری و هەنگاوەکانی ئەوەی تر.رەنگە لەنێوان سیاسیەکان و پارت و بەرەکان درێژبوونەوەی ئەم بارودۆخەو ئەم قۆڵ بادانە ئاسایی بێت بۆ خۆیان و پارتەکەیان زیانێکی وای نەبێت بۆیان وکاریان لەسەری پەکی نەکەوتبێت ،بەڵام هاوڵاتی قوربانی یەکەمی ئەم بارودۆخە وبەتایبەتی لەرووی مسەلەی بودجەو خەرج کردن کەهەندێک لەجۆری خەرخ کردن ودابین کردنی پارە بۆ خزمەتگوزاری بەحکومەتی کاربەڕێکەر ناکرێت ودەبێت یاسای تایبەتی بۆد ەرکرێت ،ئەویاسایانەش ئەگەر دادگای فیدراڵی د ەری کات زۆرێک لەلایەنەکان بە تەندروستی نابینن و گومانیان لەسەر دادگای فیدراڵێش بۆ دروست بووە.بەتایبەت یاسای ' پشتیوانی خۆراک' بۆ کرینی خۆراک و بەرهەم هێنانی خۆراک ،کەئەمرۆد ەبینی بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا روسیا جیهان رووبەرووی قەیرانی خۆراک بەتایبەتی دانەوێڵە بویەوە.جگە لە گرفتەکانی ئیرهابی و سەرهەڵدانەوەی داعش و یاسای پارێزگاکان و خەرج کردنی پارە بۆ پارێزگاکان وکێشەکانیان ، کە ئەوە چەندین خولە هەڵبژاردن لەپارێزگاکان نەکراوەو ئەوانیش بەجۆرێک لەجۆرەکان توشی ئیفلیج بوون گەندەڵی و وەستان بوون.ئەمانەو چەندنین قەیرانی تەندروستی وخۆراک و ئاسایش رووبەڕووی وڵات دەبێتەوە ئەگەر لەمەزیاتر بارودۆخە کە بەم بۆشاییە سیاسی و ئیداریە بڕوات.جگەلەوەی هاوڵاتیان دەستیان لەسەردڵیانە لەئەگەری توندوتیژی و سەرهەڵدانەوەی شەڕو بەکارهێنانی چەک و گەرمبوونەوەی نارەزایەتیەکانی شەقام.ئەگەرجی ئەم بارودۆخە سەختەو بەئاسانی رەنگە تێنەپەڕێت بەڵام  عێراق ئەمرۆ بێت یان سبەی دەبێت ئەم ئێسقان شکانە هەربکرێت و وڵات لەم سیستمە حوکمڕانیە سەرنەکەوتوو پرکێشەیە رزگاربکرێت ،کەسەردەمانێک کراوە جگە لەقەیران لەدوای قەیران هیچ ساتێکی ئارامی وخۆشگوزەرانی بۆوڵات پێشکەش نەکردوە، ئیتر یان تیایدا نوقم دەبێت یان رزگاری دەبێت،هاوڵاتیش راستە باج  دەدات بەڵام باجێکی قورسی یەکجارە بدرێت باشترە لەباجی هەتا هەتایی . وڵات دەبێت ئیتر بەسیستمێکی تر بڕوات بەڕێوە کەلەگەڵ گۆرانکاریەکانی ئەمرۆی جیهان بگونجێت بەتایبەتی عێراق دەرفەتی بۆهاتوەتە پێش لەبواری سوتەمەنی وگاز وبەروبوومی کشتواکاڵی کەدەتوانێت ئەگەر وڵات سەقامگیر بێت پێگەیەک بۆخۆی لەچارەسەری قەیرانی وزەی جیهان دیاری بەدەست بهێنێت.

Top