شیككردنی رەنگی برۆ و قژ

شیككردنی رەنگی برۆ و قژ

پسپۆڕی رەنگكردنی قژ (ئاورۆ فریدمان) دەڵێت: «پێویستە بۆ یەكخستنی رەنگی برۆ و پرچ، رەنگی نەرم لەگەڵ رەنگە ساردەكان، یان كراوەكان بەكار بهێنرێت، هەروەها پێویستە هەر چوار هەفتە جارێك رەنگی برۆ رێك بخرێتەوە، تا بە جوانی دەربكەوێت، ئەو رەنگانەی باون بۆ برۆ و پرچیش، ئەوانەن:

• قژی زەرد: ئەوانەی رەنگی قژیان زەردە یان زەردی كاڵە، پێویستە رەنگی برۆیان تۆخ بێت، تا شێوازی روخساریان بكرێتەوە، ئەو رەنگەی بۆ برۆ گونجاوە بریتیین لە پلاتینی، رەشی بریقەدار.

 

• قژی قاوەیی؛ ئەوانەی رەنگی پرچیان قاوەییە، پێویستە رەنگی برۆیان كاڵ بێت، تا هاوشێوە دەربكەون و جیاواز نەبن، چونكە رەنگی قاوەیی پرچ رەنگی روخسار دەكاتەوە، بۆیە ئەگەر برۆشت وابێت، جوانتر دەردەكەوێت.

• قژی سوور: ئەوانەی قژیان سوورە، یان خەنەی لێ دراوە، پێویستە رەنگی برۆیان هەمان رەنگ بێت، هەندێ جاریش دەكرێت رەش بكرێت، رەنگی سیلڤەر و خۆڵەمێشیش لەگەڵ پرچی سوور گونجاوە.

 قژی رەش: ئەوانەی قژیان رەشە دەتوانن هەمان رەنگی رەش بۆ برۆیان هەڵبژێرن، هەروەها دەتوانن رەنگەكانی پرتەقاڵیی كاڵیش لەگەڵ رەشەكە تێكەڵ بكەن، بۆیە ئاگاداری رەنگی برۆ بن، چونكە جوانیی چاوەكان دەكاتەوە.

 

Top