ئایا زیادخواردنی برنج كۆلیستیرۆڵ بەرزدەكاتەوە؟

ئایا زیادخواردنی برنج كۆلیستیرۆڵ بەرزدەكاتەوە؟

ئەگەرچی برنج هیچ كۆلیستیرۆڵی تێدا نییە، بەڵام رێژەیەكی بەرزی كاربۆهیدرات لەخۆدەگرێت، كە دەگاتە 70%، پسپۆران بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی بەرزی كۆلیستیرۆڵ رێنمایی كەمكردنەوەی چەورییە تێرەكان دەكەن، بەڵام توێژینەوە نوێیەكان جگە لە چەورییە تێرەكان رێنمایی كەمكردنەوەی كاربۆهیدراتیش دەكەن، بەتایبەتی كاربۆهیدراتە سادەكان، برنجی سپی یەكێكە لەمانە. بڕی زیادی كاربۆهیدرات لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ شەكر، ئینجا ئاستی شەكر لە خوێندا بەرزدەبێتەوە كە هاوكات دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی چەورییەكانی خوێن بە كۆلیستیرۆڵیشەوە. بۆ رێگرتن لە بەرزبوونەوە و بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆڵی بەرز، پسپۆران رێنمایی كەمكردنەوەی ئەو خۆراكانە دەكەن كە رێژەی بەرزی كاربۆهیدراتی سادە، یان پرۆسێسكراو Processed لەخۆدەگرن، وەك: برنجی سپی، ئارد و نانی سپی، بسكویت، گەنمەشامی یان جیبسی گەنمەشامی، شوفان، پەتاتە، پەتاتەی شیرین Sweet potatoes، مۆز، ئیندۆمی، میوەی قوتووبەند، سۆدا، پیتزا، دانەوێڵەی شیرینكراو، كێك، جیبسی پەتاتە. ئەوە سەلمێنراوە كە زیادخواردنی ئەم جۆرانەی كاربۆهیدرات جگە لەوەی كە دەبنە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، ئاستی كۆلیستیرۆڵیش لە خوێندا بەرزدەكەنەوە.

 

Top