مەشقی وەرزشیی گونجاو بۆ بەهێزكردنی ئێسك

مەشقی وەرزشیی گونجاو بۆ بەهێزكردنی ئێسك

هەندێك جۆری مەشقی وەزرشی بارستایی ماسوولكە زیاد دەكەن، ئەمەش هێز و كۆنتڕۆڵ و باڵانس و هەماهەنگیی ماسوولكەكان باشتر دەكات. باڵانس و هەماهەنگی دروستی ماسوولكەكان واتە كەمكردنەوەی ئەگەری كەوتن و شكانی ئێسكەكانی لەش بە رێژەی 35% لەكاتی زۆربەی جووڵە و چالاكییە جەستەییەكاندا. ئەو جۆرانەی مەشقی وەرزشی كە سوودبەخشن بۆ بەهێزكردنی ئێسكەكان، بریتین لە جووڵاندنەوەی ماسوولكە بەرانبەر بە جۆرێك لە بەرگری، بۆیە پێیان دەووترێت مەشقەكانی بەرگری Resistance exercises، بۆنموونە: مەشقەكانی سپرینگ، شناوكردن، هەڵگرتنی قورسایی، لەگەڵ مەشقەكانی جیم. هەروەها ئەو مەشقانەی كە كێشی لەش دژ بە هێزی كێشكردنی زەوی دەجووڵێنن Weight-bearing exercises بۆ ئێسكەكان سوودبەخشن، بۆنموونە: پیادەڕۆیی، راكردن، پەتپەتێن، سەركەوتنی پیلكەكان، یاریی تێنس، گۆلف، تۆپی سەبەتە، تۆپی پێ. لەكاتی ئەنجامدانی ئەم جۆرە مەشقانەدا، ماسوولكە و ژێیەكانی، فشار دەخەنە سەر ئێسكەكان و هانی دروستبوونی شانەی زیاتری ئێسك دەدەن، بەمەش ئێسكەكان چڕتر و بەهێزتر دەبن، واتە خۆپاراستن لە پووكانەوە و لاوازبوونی ئێسك و كەمكردنەوەی ئەگەری شكان.

 

Top