سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد شه‌هرامى نازرى ده‌كات

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد شه‌هرامى نازرى ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2022/5/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ‏پێشوازى له‌ هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد به‌ڕێز مامۆستا شه‌هرامى نازرى كرد كه‌ ماوه‌يه‌كه‌ به‌ ‏سه‌ردان له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌ و پێرێ دووشه‌ممه‌ له‌ ڕێوڕه‌سمێكى ڕێزلێناندا خه‌ڵاتى ئاڵتوونيى ‏وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێ به‌خشرا.‏

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به‌ ديدارى مامۆستا نازرى، ڕێز و ‏ستايش و پێزانينى بۆ مێژوو و خزمه‌ت و كار و به‌رهه‌مه‌ هونه‌رييه‌كانى دووپات كرده‌وه‌ و پێگه‌ ‏و ناوبانگى مامۆستا نازرى له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه‌ و جيهان و ئه‌و خه‌ڵاته‌ نێوده‌وڵه‌تييانه‌ى به‌ ‏ده‌ستى هێناون، به‌ مايه‌ى شانازى بۆ هه‌موو كوردێك و خه‌ڵكى كوردستان به‌گشتى له‌ قه‌ڵه‌م ‏دا. به‌ڕێزيان وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ مامۆستا نازرى، هيواى ته‌مه‌نى ‏درێژ و ته‌ندروستيى باش و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواست.‏

لاى خۆيه‌وه‌ مامۆستا شه‌هرامى نازرى وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و ‏ئه‌و ڕێزلێنان و خه‌ڵاتكردنه‌ى‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان لێى كراوه‌، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ڕێزلێنان و ‏خه‌ڵاتكردنى له‌ كوردستان، لاى ئه‌و له‌ هه‌موو ئه‌و ڕێزلێنان و خه‌ڵاته‌ نێوده‌وڵه‌تييانه‌ زياتر ‏مايه‌ى شادى و مانادارتر و به‌هادارتره‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستى جيهان پێشكه‌شى كراون و ‏خۆشحاڵيى خۆى به‌ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و ديدارى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ‏نيشان دا.‏

له‌ ديداره‌كه‌دا به‌ڕێزان وه‌زيرى ڕۆشنبيرى و بريكارى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيريى حكوومه‌تى هه‌رێمى ‏كوردستان، ئاماده‌ بوون.‏

Top