بۆ دووەم جار لە مێژووی فەرەنسادا، ژنێک بووە سەرۆک وەزیران

بۆ دووەم جار لە مێژووی فەرەنسادا، ژنێک بووە سەرۆک وەزیران

 

 

کۆشکی سەرۆکایەتی فەرەنسا دەست نیشانکردنی وەزیری کاری حکومەتی وەک سەرۆک وەزیران بە بەرپرسی پێکهێنانی کابینەی حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

کۆشکی سەرۆکایەتی فەرەنسا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کە « ئیمانوێل ماکرۆن »، سەرۆکی ئەو وڵاتە « ئێلیزابێث بورن »، وەزیری کاری حکومەتی وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی وڵاتەكەی هەڵبژاردووە.

هەروەك لەو بەیاننامەیەدا هاتووە سەرۆک وەزیرانی نوێی فەرەنسا کە ئەندازیارە و وەک وەزیری گواستنەوە و هەروەها ژینگە لە حکومەتی سەرۆک وەزیرانی پێشوو « ئێدوارد فیلیپ»، خزمەتی كردووە، لە ئێستادا ئەرکی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی پێدەدرێت.

بورن دووەم ئافرەتە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا کە بە سەرۆک وەزیران هەڵبژێردراوە، کە پێش ئەو تەنیا « ئێدیت کرسون » لە 15ی ئایاری 1991 تا 2ی نیسانی 1992، کەمتر لە ساڵێک سەرۆك ووەزیران بوو.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top