چۆن جینز پاك بكەینەوە؟

چۆن جینز پاك بكەینەوە؟

جلەكانی جینز، خۆشەویستی هەمووانن، خانمان بەشێكی زۆر لەو جلەیان لە نێو كانتۆرەكانیاندا هەیە و، رۆژانە لەگەڵ دەرچووندا دەیپۆشن، جینزەكان بەوە ناودارن كە زوو پیس دەبن، بەهۆی ئەوەی قوماشێكی بەهێزەو پیسی و خۆڵ بۆ خۆی رادەكێشێت، خانمان بەمەش تووشی بێزاری دەبنەوە، بۆ ئەوەی جینزەكەت بە شێوەیەكی درووست بشۆیت و پاكیان بكەیتەوە، ئەم رێكارانە بگرە بەر: سەرەتا جلەكە بهێنە و دیوی ژوورەوەی بهێنەرە دەرەوە، هەرچی پێوەی بێت پاكی بكەرەوە، دواتر تەشتێك بهێنە و پڕی بكە لە ئاوی شلەتێن، پاشان نیو كووپ سركەی سپیی تێبكە، لەگەڵ هەندێك كەرەستەكانی پاككردنەوەی جلوبەرگ كە خۆت بەكاریان دەهێنیت، پاشان جلەكە لە نێو ئاوەكەدا بخوولێنە تاوەكو تەواو تەڕ دەبێت و ژێر ئاوی بخە و با بۆ ماوەی كاتژمێرێك جلەكە لەوێ بمێنێتەوە، پاشان لە ئاوەكە دەری بهێنە، دواتر جلەكە بگوشە تا وشك دەبێتەوە، وا چاكە بەر لەوەی هەڵبخرێت، دیوی جلەكە دیسانەوە بە ئاراستەی ئاسایی خۆی چاك بكرێـتەوە، واتە دیوی ناوەوەی كە وەرگێڕدرابوو، بەم رێگەیە رەنگی راستەقینەی جینز دەگەڕێنیتەوە بۆ شێوەی ئاسایی خۆی.

Top