رێگەكانی پاككردنەوەی ژووری چێشتلێنان

رێگەكانی پاككردنەوەی ژووری چێشتلێنان

لە دوای ئامادەكردنی خواردن و نۆش كردنیان لە ژووری چێشتلێنان، یان لە هەر شوێنێكی دیكەدا، ژووری چێشت بە تەواوی لە كاتی ئامادەكارییەكاندا پیس دەبن و، دیوار و زەویی ئەو ژوورە بە چەندین ماددە و كەرەستەی جۆراوجۆر رووپۆش دەبن، بۆ پاككردنەوەیان زۆر جار خانمان ماندوو و هیلاك دەبن، بەم چەشنە پێویستیان بە گرتنەبەری رێگەی درووستە، بۆ پاككردنەوەی زەوی و دیوارەكانی ژووری چێشتلێنان. پسپۆڕانی پاككردنەوەی ماڵ دەربارەی ئەو گرفتە رێنمایی دەكەن و دەڵێن: زەویی ژووری چێشت بە رۆنی قورس چەور دەبن، بەمەش پێویستت بە كەرەستەیەكی بەهێز دەبێت، تاوەكو ئەو رۆنە قۆرسە بڕوات. سەرەتا پێویستت بە زاهی دەبێت، هەروەها ئاوی لیمۆ، ئەوەش لە رێگەی قوماشێكی تەڕ بە هێواشی بەسەر ئەو شوێنانەدا بهێنە كە رۆنە قورسەكەی لێ كۆبووەتەوە، دواتر بۆ ماوەیەك جێیبهێڵە، پاشان بگەڕێوە و جارێكی دیكەش دووبارەی بكەرەوە، هەوڵ بدە شلەی جەلی بەكاربهێنیت لەگەڵ پێكهاتەكانی دیكەدا، پاككردنەوەی وردە گرێ و دەنكە خواردن و پەڵەی شلە و خواردنەوەكان، دوای ئەوەی بە ئاو رای دەماڵیت، پاشان بە شلەی جەلی و زاهی و قوماشێكی تەواو تەڕ پاكی بكەرەوە، بۆ لابردنی پاشماوەی قاوە و چای و شەربەت، پێویستت بە ئاوێكی گەرم و كەرەستەكانی پاككردنەوەی نمرە ئاساییە، بۆ لابردنی بنێشت و مۆم و عەریجەكانی منداڵان، پێویستە پارچە بەفر لە ناو كیسێك دابنێت و پاشان لەسەر شوێنەكەی دایبنێ تا رەق دەبێت و پاكی بكەرەوە.

 

Top