دكتۆر عه‌لی ڕه‌شید خۆشناو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر: بۆ چاره‌سه‌ری كه‌مئاوی له شاری هه‌ولێر پلانی پێشوه‌خته و تیمێكی به‌رفراوان ئاماده كراوه
ئاماده‌كاریی پێشوه‌خته بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی وشكه‌ساڵی و كه‌م ئاوی
ئه‌گه‌ره‌كانی ده‌ركه‌وتنی گرفتی كه‌مئاوی له پارێزگای هه‌ولێر، به‌تایبه‌تی له ناوشاری هه‌ولێر و ئاماده‌كاری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر هاووڵاتیان و، لێدانی 138 بیری ئاوی خواردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی ئاو و لێدانه‌وه‌ی بیره وشكبووه‌كان و، هه‌ماهه‌نگی له نێوان فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌تایبه‌تی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و وه‌زاره‌تی كاره‌با و پارێزگای هه‌ولێر، ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كیی دۆسێی گۆڤاری گوڵان بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، ئه‌مساڵ له شاری هه‌ولێر و سنووره‌كه‌ی وشكه‌ساڵی ده‌بێت و قه‌یرانی كه‌مئاوی ڕوو ده‌دات، گۆڤاری گوڵان پرسیارێكی ئاراسته‌ی دكتۆر عه‌لی ڕه‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كرد.
سه‌ره‌تا سه‌باره‌ت به وشكه‌ساڵی له شاری هه‌ولێر و سنووره‌كه و پلانه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی گرفتی كه‌مئاوی، دكتۆر عه‌لی ڕه‌شید خۆشناو گوتی: «به‌ڵێ ئێمه ئاگاداری ئه‌و ڕاپۆرته‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بووین كه ئاماژه‌ی له‌سه‌ر پارێزگای هه‌ولێریش تێدایه، من تێڕوانینم له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاپۆرته نییه، به‌ڵام ڕاپۆرته‌كه له ڕووی میترۆلۆجییه‌وه كه داتای بارانی وه‌رگرتووه، پله به پله و قه‌زا و ناحیه‌ی وه‌رگرتووه، بۆیه ئه‌و وه‌رگرتنه‌ی داتا‌و ستێشنی میترۆلۆجی داله نییه و ناتوانرێت پشتی پێ ببه‌سترێت به‌یه‌ك ستێشن بۆ دیاریكردنی وشكه‌ساڵی، له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانین بڵێین ساڵێكی ته‌ڕ نابێت، نابێت له مانگی چوار وشكه‌ساڵی ڕابگه‌یه‌نین و له‌مانگی 5 و 6 و 7 له‌كاتێكدا له ناوچه شاخاوییه‌كان باران ده‌بارێت، له ساڵانی 1998 و 1999 و 2007 و 2008 و 2020 و 2021 كه ڕێژه‌ی بارانبارین له 200 ملم كه‌متر بووه، به وشكه‌ساڵی دانراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ باران زیاتر بووه له 200 ملم، له‌لایه‌كی دیكه‌وه وشكه‌ساڵی له‌گه‌ڵ كه‌مئاوی ڕاسته په‌یوه‌ندیان پێكه‌وه هه‌یه، به‌ڵام دوو شتی جیاوازن، بۆ هه‌ولێر كه زیاتر پشتی به ڕاكێشانی ئاوی زێ به‌ستووه، ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی تێ ده‌كات زیاتر زۆر ڕاكێشانی ئاوی ژێر زه‌وییه كه زۆر پشتی پێ به‌ستراوه و وایكردووه ئاسته‌كه‌ی دابه‌زێت. بۆ نموونه له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا له شاری هه‌ولێر 100ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی ژێر زه‌وی ده‌رده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ڕێژه‌یه‌كی زۆر بیر وشك بكات و ده‌بێت قوڵتر بكرێن، باشترین چاره‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز چواری هه‌ولێره، یان جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی قه‌شقه له سه‌ر زێی بچووك، واتا ئاوی زێی بچووك ڕابكێشرێت بۆ قوشته‌په، به‌تایبه‌تی كه ئاوی ژێرزه‌وی حه‌وزی قوشته‌په له 50 ساڵی ڕابردوودا تائێستا ده‌رده‌هێنرێت و قووڵییه‌كه‌ی بووه‌ته 600 مه‌تر، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی ئاوی خواردنه‌وه زۆر گرنگه و پێویسته به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت، سه‌ره‌تا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌مئاوی له سنووری ناحیه‌ی قوشته‌په و دواتر بۆ سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر، ناكرێت هه‌ر په‌نا بۆ ئاوی ژێرزه‌وی ببه‌ین، كه ته‌نیا موڵكی ئێمه نییه و بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوومانه و، به‌داخه‌وه دوو زێ له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و كه‌مترین سوودمان لێ وه‌رگرتووه، ئەوانیش زێی گه‌وره و زێی بچووكه، ده‌كرێت بیره‌كانی ئاوی خواردنه‌وه دابخه‌ین و ده‌ستبه‌رداریان بین، هه‌روه‌كو چۆن له ساڵی 2000 كه ئیفراز سێ ته‌واو بوو، له ناوشاری هه‌ولێر 80 بیری ئاوی خواردنه‌وه داخران، به‌داخه‌وه دوای ئه‌و گه‌شه‌كردنه خێرایه كه هه‌ولێر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، دووباره گه‌ڕاینه‌وه سه‌ر لێدانی بیری ئاوی خواردنه‌وه» .
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌مساڵدا پشت به دابینكردنی ئاو به ته‌نكه‌ر ده‌به‌ستین، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر گوتی: «ئه‌مساڵ ناگه‌ینه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی به تانكه‌ر ئاو بۆ گه‌ڕه‌كه‌كان دابین بكه‌ین، جگه له هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك نه‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش ئاماده‌كاریی پێشوه‌خته كراوه، لێره‌دا سوپاسی ڕێكخراوی خێرخوازیی بارزانی ده‌كه‌م كه ساڵی ڕابردوو به‌فریای خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌وه هات و زۆرترین ئاوی خواردنه‌وه‌ی دابین كرد.
ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌م كه ئیداره‌دانی ئاو دوو به‌شه، به‌شێكیان حكومه‌ته و به‌شه‌كه‌ی دیكه هاووڵاتیانه، پێویسته خه‌ڵك ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن و بۆ به‌رده‌رگا و ئۆتۆمبێل شوشتن به‌فیڕۆی نه‌ده‌ن، له‌مه‌شدا مامۆستایانی ئایینی و هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران و ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی زۆر گرنكه، ناكرێت سامانێكی وا گرنگ كه موڵكی هه‌مووانه بەفیڕۆ بدرێت، كه‌سانێك هه‌بن ته‌وافه و پێوه‌ری ئاویان نه‌بێت و ئاو به‌فیڕۆ بده‌ن، ئه‌مانه هه‌مووی هۆكارن بۆ پاراستنی ئاو و ڕێگه‌گرتن له به‌هه‌ده‌ردانی. من گه‌شبینم به‌وه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئومێد خۆشناو له‌سه‌ر هێڵەو هه‌موو خۆئاماده‌كردنێكی كردووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان، به‌ڵام ده‌بێت هه‌مووان هاوكاری بین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵین كه‌س بێ ئاو بێت».