گۆرانیبێژ(ڕەوەند سەڵاح)كۆچی دوایی كرد

گۆرانیبێژ(ڕەوەند سەڵاح)كۆچی دوایی كرد

بەپێی ئەو هەواڵانەی كە لە ئێستادا بڵاوبۆوتەوە, هونەرمەندی گۆرانیبێژ (ڕەوەند سەڵاح) لە ماڵەكەی خۆیدا لە وڵاتی سوید بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد .

لە بارەی كۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە, فەرهەنگ غەفوور بەڕێوبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و خاڵی (ڕەوەند سەڵاح) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی رەوەند سەڵاحمان پێگەیشت کە لە شوقەکەیدا لە شاری ئودێڤالای سوێد کۆچی دواییکردووە.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هۆکاری مردنەکەی دیار نییە و پۆلیس تەرمەکەی بردووەتە پزیشکی دادوەری و چاوەڕێی ئەنجامین بۆ دیاریکردنی هۆکاری مردنەکەی .

روونیشیکردەوە "ڕەوەند سەڵاح دەستی بەکاری هونەری کردبووەوە و کاری بۆ هەشت گۆرانی کردووە کە ئاوازی پێنج لە گۆرانییەکان هی منن و بڕیاربوو بگەڕێتەوە کوردستان و تۆماریان بکات، بەڵام بەداخەوە مەرگ رێگەی نەدا".

لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك هاوخەمی خۆیان دەربڕی و لە ناوەڕۆكی بڵاوكراوەكەیاندا هاتووە..

زۆر بەداخەوە بۆ کۆچی ناوادەی هونەرمەندی دەنگ خۆش و روح سوک (ڕەوەند سەڵاح)

بەم بۆنە دڵتەزێنە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هونەرمەندی کۆچکردو دەکەین.. خودا سەبوری ئێمەو خانەوادەو دۆست و ئازیزانی بدات.. لەخوای گەورە داواکارین بەبەهەشتی فراوانی شاد بکات..

ٳنا لله وٳنا ٳلیه راجعون

هیوا سعاد یونس

سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندان لقی هەولێر

ڕەوەند سەڵاح، لە 1981 لە هەولێر لە دایکبووە، دەرچووی بەشی میوزیکی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێرە، ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و باوکی دوو منداڵە و ماوەی شەش ساڵە لە سوێد دەژی. ئەو خاوەنی یەک ئەلبوومی گۆرانییە و لەرێگەی گۆرانی 'هەولێرییە' ناوبانگی پەیداکرد کە لە ئاوازی هونەرمەند فەرهەنگ غەفووری خاڵیەتی. ئەو هونەرمەندە ماوەیەک بوو لە کاری هونەری دوورکەوتبووەوە.

Top