جوولەی ئۆتۆمبێل چۆن جوولە دەكات

جوولەی ئۆتۆمبێل چۆن جوولە دەكات

 سەرەتا دەبێت (engine) بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە ئیش پێ بكرێت، ئەوەش بە بەنزین، یان گازوایل ئیش دەكات، رێرەوێك هەیە كە بەنزین لە (fuel tank) دا دەروات بەرەو بزوێنەر، پاش ئەوەی هەوا و بەنزینەكە تێكەڵ دەبێت و دێتە ناو بزوێنەر، لەوێ سووتان دروست دەبێت، لە ئەنجامی ئەو سوتاندنە وزەی كیمیایی، یان (Heat energy)لەسەر پستۆن وا دەكات پاوەرێك دروست ببێت لە ژووری سووتان، كە پێی دەگوترێت (indicated power)، بەمەش جووڵە دروست دەكات، ئەو جووڵەیە دەدات بە كرانك شەفت، لە كرانك شەفتەوە بۆ گێڕبۆكس، لە گێربۆكسەوە بۆ تایەكان، بەو شێوەیە ئۆتۆمبێلەكە دەڕوات، بەڵام لە سەرەتادا ئۆتۆمبێل بە كرداری سوتان زەبرێكی ئەوتۆی نابێت كە جووڵە دروست بكات، بۆیە پێویستی بە وزەیەكی كارەبایی دەبێت، ئەم كردارەش بە ناردنی تەزووی كارەبایی دەبێت لە پاتریەوە بۆ مۆتۆری ستارتەر، كە ئەمیش لە ڕێگەی دیشلییەوە بە فلای ویلەوە بەستراوە، كاتێ سلف لێ دەدرێت ئەوا ڕێگە دەدرێت تەزووی كارەبایی بە ماتۆرەكە دا بڕوات و، سەرەنجام فلای ویل كرانك شەفت دەخولێنێتەوە.

Top