دیاردەی-protactinium

دیاردەی-protactinium

لە ساڵی 1918 زانای ئەڵمانی مایتنر توخمێكی نوێی بە ناوی protactinium، دیاردەی radiationless transition دەدۆزێتەوە، كە گۆڕانی ئاستەوزەی ئەلیكترۆنەكانی ناو ئەتۆمە، بە بێ تیشكدان (فۆتۆن)، بەڵام هیچ پاداشت و پێزانینێك بۆ ئەم كارەی نەكرا، چونكە هەر دوو ساڵ دوای ئەم فیزیازانی فەرەنسی Pierre Victor Auger دیاردەكەی دۆزیەوە و ناوی لێنا Auger effect. لە ساڵی 1938 مایتنێر بەهۆی هەڕەشەی نازییەكانی ئەڵمانیاوە ڕوو لە سوید دەكات، دواتر لەگەڵ Hahn لە مانگی جانیوەری ساڵی 1932دەست دەكەن بە تاقیكردنەوەكانیان، زنجیرەیەك لە تاقیكردنەوە كە بەڵگە بوون بۆ كردەی ناوكە كەرتبوون، مانگێك دواتر مایتنێر ئەنجامەكانی بڵاوكردەوە، و لەگەڵ ئامۆزا فیزیاییەكەیدا otto frisch ناوی ناوكە كەرتبوونیان nuclear fission لە پرۆسەكە نا، هەر ئەمەش وا لە زانایەكی وەكو ئەلبێرت ئەنیشتاین دەكات كە بە پەلە نامەیەكی ئاگەداری بۆ فرانكلن رۆسڤێلت سەرۆكی ئەوكاتی ئەمەریكا بنوسێ و، لە دواییدا پرۆژەی ئەتۆمی نهێنی مەنهاتن بێتە كایەوە.

لە ساڵی 1944 هاوەڵی مایتنێر Otto Hahn خەڵاتی نۆبڵێ پێ بەخشرا، بەڵام مایتنێر پشتگوێ خرا، لە ڕاستیدا Hahn بە هیچ شێوەیەك ناوی مایتنێر ئاماژە پێنادات لە كارەكەیدا، بەشێكی لەبەر ئەوەی كە ئافرەت بوو (لەو كاتەدا زۆربەی زانكۆكان بۆ ئافرەتان قەدەغە بوون) و لە لایەكی دیكەوە بەهۆی ئەوەی كە مایتنێر لە خێزانێكی جوولەكە بوو و، زۆر شانازیشی پێوە دەكرد.

لە پاداشتی كارەكانیدا، لە خشتەی خولیدا جگە لەو توخمەی خۆی دۆزیویەتیەوە، توخمێكی دیكە هەیە ناوی Meitnerium ی لێنراوە.

 

Top