گەنجێكی تەمەن 18 ساڵ لە نیویۆرک 10 كەس دەکوژێت

گەنجێكی تەمەن 18 ساڵ لە نیویۆرک 10 كەس دەکوژێت

 

جارێكی دیكە كوشتنی 10 كەس لەلایەن تەقەكەرێكەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان تۆمار کرا.

چەکدارێکی سپی پێستی تەمەن 18 ساڵ لە دووکانێکی میوەفرۆشی لە گەڕەکی ڕەش پێستەكان لە باکووری نیویۆرک 10 كەسی بە فیشەك كوشت و سێ كەسی دیكەشی بریندار كرد.

پۆلیسی  نیویۆرک ڕایگەیاند: هێرشەکە کارێکی توندڕەویی ڕەگەزپەرەستی بووە و ئەنجامدەری هێرشەکه خۆی ڕادەستی پۆلیس كردووە.

هێرشبەرەکە بەشێك لە ئۆپراسیۆنی کوشتنەکەی بە ئۆنلاین پەخش کردووە، لەو 13 کەسەی کە تەقەی لێکردوون، 11 کەس رەش پێست بوون.

پۆلیس نیویۆرک گوتی: ئەو گەنجە گشت كەل و پەل شەڕی پێ بووە و جلی گوللە نەبەری لەبەر بووە و ویستویەتی خۆی بکوژێت کاتێک ڕووبەڕووی پۆلیس دەبێتەوە. بەڵام لە كۆتایدا بەناچاری خۆی بەدەستەوە داوە.

پێشتریش ڕووداوی لەم شێوەیە لە نیویۆرک ڕووداوە، هەرچەندە وێنەکانی هێرشبەرەکە بڵاو کراونەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ناسنامەی ئەو بڵاو نەكراونەتەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top