دەنگ هەڵگرەوەیەكی تایبەت

دەنگ هەڵگرەوەیەكی تایبەت

  لەگەڵ پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا، هەندێك ئامێر هەر بوون بە مێژوو و كەوتنە ئەرشیفەوە.. بۆ نموونە كاسێت و ریكۆردەر (دەنگ هەڵگر).. ئەوانەی كاری رۆژنامەوانیان كردبێ، بەر لەبەرهەمهاتنی مۆبایل، گرنگترین پێداویستی سەرەكی رۆژنامەوان، دەنگ هەڵگر (مسجل) بووە. دەنگ هەڵگڕی تایبەت بە رۆژنامەوانان، كە كاسێتێكی بچووكی هەبوو. ئێستا بە دەیان جۆری دەنگ هەڵگر بەرهەمهاتوون كە پێویستیان بە كاسێت نییە و میمۆرییە و هیچی دی.

دەنگ هەڵگری Zoom H8 كە وەك ئامێرەكانی ناو فیلمە خەیاڵی زانستییەكان دەچێت.  بۆ كاری رۆژنامەوانی، ئەركی تۆماركردنی دەنگی گۆرانی و مۆسیقا وەك ستۆدیۆیەك.. و بۆ كاروباری تایبەتیش دەبێت.

لە دە لاوە دەنگ هەڵدەگرێتەوە و دەتوانێت لەیەك كاتدا 12 دەنگ پێكەوە بە كوالیتی زۆر بەرز تۆمار بكات. جگە لەوە شوێنی دانانی 4 جێگای تریش هەیە و واتە لەیەك كاتدا 16 دەنگ هەڵبگرێتەوە. شاشەیەكی بچووكی هەیە و لەمسییە بە ئاسانی ریكۆرد دەكا، دەیان دوگمە و فەرمانی دیكە هەن كە كارئاسانییەكی زۆر دەكەن و دەنگەكە دەستكاری دەكەن. دەنگ لەسەر میمۆری تۆمار دەكا و دەتوانی هەر ئەوكاتیش بەهۆی سوود وەرگرتن لە سیستەمی ئەنتەرنێت بڵاوی بكەیەوە..

Top