لەتەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە پاکستان شەش کەس كوژران

لەتەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە پاکستان شەش کەس كوژران

 

 

 

سەرچاوەکانی هەواڵی پاکستان دەڵێن: لەتەقینەوەیەکدا لەباکووری وەزیرستان شەش کەس کوژران.

سەرچاوەکانی هەواڵی پاکستان، لەو بارەیەوە بڵاویان کردووەتەوە، کە لە ڕووداوەکەدا سێ سەربازی سوپای ئەو وڵاتە و سێ منداڵ کوژراون، خۆکوژەکە خۆی لەناوچەی میرانشاه تەقاندووەتەوە.

دەزگا هەواڵگرییەکانی پاکستان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ ناساندنی ئەنجامدەرەکە و هەروەها ئەنجامدەرانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە.

 تا ئێستا هیچ کەس و گروپێک بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی لە نەئەستۆ نەگرتووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top