بایەخی خۆراكیی گوێزی هیندی

بایەخی خۆراكیی گوێزی هیندی

گوێزی هیندی Coconut رێژەیەكی بەرزی چەوری لەخۆدەگرێت (34%) جیاواز لە میوەكانی دیكە كە رێژەیەكی بەرزی كاربۆهیدرات لەخۆدەگرن، هەروەها پرۆتین 3%، كاربۆهیدرات 15%، ریشاڵ 9%، ماددەی دژەئۆكسانی پۆلیفینۆلەكان Polyphenols، ڤیتامینەكانی B1، B2، B3، B5، B9،C، لەگەڵ كانزایەكانی پۆتاسیۆم، سۆدیۆم، مەنگەنیز، سیلینیۆم، كۆپەر، ئاسن، مەگنسیۆم، فۆسفۆر، زینك. بایەخی تەندروستیی گوێزی هیندی: چالاكیی دژەبەكتریا، هاندانی كۆنترۆڵی ئاستی شەكری خوێن بەهۆی رێژە بەرزەكەی ماددە دژەئۆكسانەكان، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان و چەند جۆرێكی شێرپەنجە، زەیتی گوێزی هیندی لەوانەیە كە هاندەر بێت بۆ كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، چونكە چەوریی گلیسریدە سییانییەكانی زنجیرەی مامناوەند MTC لەخۆدەگرێت، رێكخستنی پەستانی خوێن بەهۆی رێژە بەرزەكەی پۆتاسیۆم لە ئاوی گوێزی هیندیدا. پێویستە ئەمەش بزانرێت كە گوێزی هیندی چەورییە تێرەكان لەخۆدەگرێت، كە پەیوەندییان بە بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خوێنەوە هەیە، بۆیە زیاد خواردنی لە كەسانی ئاساییدا رێنمایی ناكرێت، هەروەها پێویستە لەسەر ئەو كەسانەی كە ئاستی كۆلیستیرۆڵی خوێنان بەرزە، دوور بكەونەوە لە خواردنی گوێزی هیندی و زەیتەكەی.

Top