ناشیرینترین باڵەخانەی جیهان
May 14, 2022
رەنگا و ڕەنگ
ئەو ئەندازیارە ناوی (فرانك جێهری)یە، ناوی راستەقینەی خۆی (ئیفرایم گۆلدبێرگ)ە، لە دایكبووی ساڵی (1929)ی وڵاتی كەنەدایە، سەرەتای كارەكانی بە چەند باڵەخانەیەك دەست پێ كرد، كە هەرگیز جێگەی قبوڵی خەڵك و دەوروبەری نەبوو، بەهۆی ئەوەی شێوەی دیزانەكانی لەگەڵ جیهانی ئەندازیاریدا نەدەگونجان، تەنانەت تا ئێستاش زۆربەی ئەندازیاران رەخنە لە نەخش و دیزاینەكانی دەگرن، ئەو باڵەخانەیە ناوی (ڤێترا)یە و بە یەكێك لە ناشیرنترین و ناشایستەترین باڵەخانەكانی جیهان دادەنرێت، تەنیا لەلایەن خۆیەوە كارێكی پەسند و ناوازەیە، ئەوەی سەیرە ئەو كەسە بە یەكێك لە بەناوبانگترین ئەندازیارەكانی وڵاتی كەنەدا دادەنرێت، كەچی كارەكانیشی بە جۆرێكن كە كەس بە دڵی نییە.