سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق دەكات

ڕۆژی شەممە ١٤ـی ئایاری ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فیلیپ ڤاندین بولك باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەت تاوتوێ كرا.
لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی بەلجیكا وێڕای ئاماژەدان بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی لە خەباتی گەلی كوردستان، سوپاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی كرد بۆ هەماهەنگی و پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جیاجیاكاندا.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا و هەروەها پێویستیی ئاساییبوونەوەی دۆخی شنگال و، گەڕانەوەی خەڵكی شنگال بۆ ناوچەكانیان ئاڵوگۆڕ كرا.

Top