ماهیر ئەمین(پایتەختی ئەوینداران)ی بڵاوكردەوە

ماهیر ئەمین(پایتەختی ئەوینداران)ی بڵاوكردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ(ماهیر ئەمین) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە كە هونەرمەند و موسیزیان (فاروق باپیر) ئاوازەكەی ئامادەكردووە .

(پایتەختی ئەوینداران) كە ناونیشانی نوێترین بەرهەمی هونەریی ماهیر ئەمینە لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوبۆوە, تێكستی ئەم بەرهەمە بەهاوبەشی ڕەنج مەجید و ماهیر ئەمین نووسراوەتەوەو (گۆران كامیل) ئامادە و دابەشكردنی موزیكی بەرهەمەكەی ئەنجامداوە,هەروەها (میران میرانی) كاری میكس و ماستەرینگی بۆ گۆرانییەكە كردووەو (بڵند سۆران) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكە ئەنجامداوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top