نمایشی وێنەكێشان و دەستڕەنگینیی كچانی كورد

نمایشی وێنەكێشان و دەستڕەنگینیی كچانی كورد

ساڵانە چەندین بۆنە و، یادەكانی نەورۆز و ئادار لە كوردستان بە گشتی دەكرێنەوە و، وەك نەریتێكی ساڵانەی قوتابخانەكانی كوردستان نمایش و فیستیڤاڵ و بۆنەكان زیاتریش لەلایەن دەستڕەنگینان و خاوەن بیرۆكەكانەوە، لە شوێنە گشتییەكاندا ساز دەكرێن، ئەمساڵیش قوتابخانەی نیلۆڤەری نموونەیی هەڵسان بە كردنەوەی نمایشێكی وێنەكێشان و دەستڕەنگینی بۆ كچانی كورد لە پاركی شانەدەر، نمایشەكە بریتی بوو لە وێنەكێشانی خەڵكی بە شێوەی هەڕەمەكی، هەروەها دەستڕەنگینی لە نەخش و نیگاری جۆراوجۆر لەسەر جەستە و روخساردا و، تابلۆی وێنەی قوتابیانی ئەو قوتابخانەیە نمایش كرا، مامۆستا (كانی عوسمان) دەربارەی پیشانگەكە گوتی: «ئێمە هەڵساین بە كردنەوەی پیشانگەیەكی هونەری شێوەكاری، كە زیاتر تایبەتە بە كاری زەیتی بۆ پۆلەكانی (10 و 11)، كارەكان جۆراجۆرن، هەندێك قوتابیش بە كاری هێڵكاری و نمایشی جۆراوجۆر بەشدار بوون، پیشانگەكە بۆ ماوەی یەك رۆژە و ساڵانە دەكەینەوە، هەروەها بەشداریی ساڵانەمان لە چالاكییەكانی قوتابخانەكان هەیە، لەم پیشانگەیەدا نزیكەی (50) قوتابی بەشدارییان كردووە و وێنەكانیش بە خۆرایی لە كۆتایی پیشانگەكە وەك دیاری دەدرێتە هاووڵاتیان.

Top