دارە تاقانەكەی دەریاچەی وانەكا

دارە تاقانەكەی دەریاچەی وانەكا

دارە ناودارەكانی جیهان لە هەر شوێنێك بن، وەك نشینگایەك سەیر دەكرێن، بەبێ ئەوەی كەس دەستكارییان بكات بە شێوەیەكی خۆڕسك دەڕوێن، دەریاچەی (وانەكا) یەكێكە لە جوانترین دەریاچەكانی جیهان، دەكەوێتە وڵاتی نیوزیلەندا، كە ئێستا بووەتە شوێنێكی گەشتیاری و خەڵك لە سەراپای وڵاتانی جیهانەوە بۆ گەشتوگوزار روو لەو دەریاچەیە دەكەن و، بە دیمەنە جوانەكانی ئاشنا دەبن، یەكێك لە سەیرترین دیاردەكانی ئەو شوێنە، ئەو دارە تاقانەیەیە كە دەكەوێتە قەراغێكی دەریاچەكە بە ناوی (دارە تاقانەكەی وانەكا) ناسراوە، شوێنی دارەكە هەندێ جار بەهۆی زۆربوونی ئاوەوە دەكەوێتە نێو دەریاچەكە و هەندێ وەرزیش دەكەوێتە لێوارەوە، ئەوەی سەیرە لەو شوێنەدا تەنیا ئەو دارە رواوە و هیچ دارێكی دیكە بەدی ناكرێت.

 

Top