چۆن بەژن و باڵات بەرز نیشان دەدەیت

چۆن بەژن و باڵات بەرز نیشان دەدەیت

پسپۆڕی جوانكاری (كارلی كلۆس) لە گۆڤاری (بیۆر واو)ی تایبەت بە خانمان ئاماژەی بەو جۆرە هەنگاو و پۆشاكانە كردووە كە باڵای خانمان بەرزتر نیشان دەدەن، وەك: رەنگی جلوبەرگ، كاتێك جلەكەت تاكڕەنگ بێت، شێوەی یەك پارچە دەردەكەوێت و بەمەش جیاوازیی نێوان بەشی سەرەوە و خوارەوە دەرناكەوێت و، قاچەكان درێژتر دەردەكەون. چاكێتی كورت، پۆشینی ئەو جۆرە چاكێتە، وا دەكات كە بەشی سەرەوەی جەستەت بە بچووكی دەربكەوێت و قاچەكانیش دیمەنی زیاتریان بەر دەكەوێت، بەم چەشنە قاچەكانت درێژتر دیار دەبن، هاوڕەنگیی رەنگی پێست و پیڵاو، كاتێك ئەو هەنگاوە پەیڕەو دەكەیت، شێوەی قاچەكانت لەگەڵ پێستت هاوڕەنگ دەبێت، بەمەش درێژیی قاچەكانت بە روونی دەردەكەوێت. بەستنی پشتێن لە بەرزی رێگەیەكی دیكەی نیشاندانی درێژیی قاچەكانە، كاتێك كە پشتێن لە ئاستی كەمەر بەرزتر بێت بەشی خوارەوەی جەستە درێژتر دەردەكەوێت. جلوبەرگی هێڵی ستوونی، ئەو جلانە هەڵبژێرە كە هێڵەكانیان ستوونییە، بەم جۆرە بەژن و باڵات درێژتر دەردەكەوێت، چونكە جلی هێڵی ئاسۆیی، بەژنت كورتتر نیشان دەدات

Top