لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کەمپێكی پەنابەران لە ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ بە لایەنی کەم 14 منداڵ کوژران.

لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کەمپێكی پەنابەران لە ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ بە لایەنی کەم 14 منداڵ کوژران.

 

گروپێک لە یاخیبووان هێرشیان کردە سەر کەمپێکی پەنابەران لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ.

لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کەمپێكی پەنابەران لە لودا لە پارێزگای ئیتوری لە کۆماری دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ بە لایەنی کەم 14 منداڵ کوژران.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ناوخۆ، ئەندامانی گروپی یاخیبووان ناسراو بە هاوپەیمانی گەشەپێدانی کۆنگۆ (CODECO) بە شەو هێرشیان کردووەتە سەر کەمپی پەنابەرانی لودا لە هێرشەكەدا بەلایەنی کەم 14 منداڵ و سەربازێک کوژراون و حەوت کەسیش برینداربوون.

هەروەها دوو ڕۆژ پێش ئێستا ئەندامانی گروپی یاخیبووان هێرشیان کردووەتە سەر کانگەیەكی زێڕ لە هەمان ناوچە 52 هاووڵاتیی مەدەنییان كوشتووە.

مەزەندە دەکرێت لە ساڵی 2014ەوە  تا ئێستا هەزاران هاووڵاتیی مەدەنی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەو گروپەدا لە رۆژهەڵاتی وڵات کوژراون.

کۆنگۆ لە ڕۆژهەڵات هاوسنووری ڕواندا، ئوگاندا و بوروندییە، ماوەی 20 ساڵە لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە کە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی کانگە زێڕەكان دەدەن، بووەتە دیمەنی هێرش و پێکدادانەکان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top