كراسی سادەی بووك

كراسی سادەی بووك

كراسی مارەبڕین و گواستنەوە هەمیشە لە رەنگە جۆراوجۆرەكانن، تاوەكو خانمانی دەستگیراندار لەو رۆژەدا بە جوانترین شێوە دەربكەون و شەنگ بن، بەڵام زۆربەی خانمان حەز بە جلی دەستگیرانی لە رەنگی سپی دەكەن، رەنگی سپیش زیاتر گەشاوەتر و جوانتریان دەكات، بۆیە خولیای ئەوەن جگە لە رۆژی ئاهەنگ لەو رۆژەشدا سپی بپۆشن، هەر بۆیە (ڤاناس مۆدە) جلی بووكیان لە رەنگی سپی ئامادە كردووە، كە چەندین شێوازیان هەن، لەوانە: كراسی درێژی سپی سینگ و بەرۆك داپۆشراو كە بە داخراو ناسراوە، بەشێكی دیكەیان بە كراوە ناوزەند دەكرێت، كە بەشی سەرەوەی سینگی كراوەیە و، لە شێوازی ئەو جلە سپییەدا هاتووە كە بەشی سەرەوەی لە كریستاڵ و مووروو و لە قوماشی ساتان دروست كراوە و، بەشی خوارەوەی سادە و لووسە، قۆڵەكانیشی هاوشێوەی بەشی خوارەوە دوورە لە نەخش و نیگار، لەگەڵ بوونی پشتێنێك لە جلەكە، كە دەكەوێتە سەر كەمەر و بە ناسكی و رازاوەیی دەردەكەوێت، جۆرێكی دیكەی جلەكە بە بێ كەمەر وئاسایی چێ كراوە.

Top