شووتی رەش

شووتی رەش

شووتی لەگەڵ سەرەتای وەرزی گەرمادا دەردەكەوێت، شێوە و رەنگی ئاسایی شووتی زیاتر سەوز و سپیە، ئەو شووتییانەی زیاتر خواستیان لەسەرە، پێویستە شیرین و سوور بن، بەڵام شووتییەكانی ژاپۆن جیاوازن بەهۆی ئەوەی رەنگیان رەشە، ناوەوەی سوورێكی تۆخە، كە بە (دینسۆك) دەناسرێت و، لە كەنداوی (هۆكایدۆی باكوور)ی ئەو وڵاتە دەڕوێت. دینسۆك شووتییەكی شیرین و بە لەزەتە و، تەنیا لە وڵاتی ژاپۆن دەڕوێت، دەنكیشی كەمە، نرخی كیلۆیەك لەم شوویتە بە (6) دۆلارە و بۆ زۆربەی وڵاتانی جیهان دەنێردرێت، ئەوەی سەیرە تۆوی ئەو شووتییە تەنیا لەو كەنداوەدا دەڕوێت، دوای چەندین هەوڵ و ماندووبوون تا بتوانن شووتییەكە لە وڵاتانی ئەوروپا و رۆژئاوا بچێنن، بەڵام سەركەوتوو نەبوو.

 

 

 

Top