له‌ دیداری سه‌رۆك بارزانی و باڵوێزی رووسیادا ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق تاوتوێ كران

له‌ دیداری سه‌رۆك بارزانی و باڵوێزی رووسیادا ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق تاوتوێ كران

 لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی رووسیا لە عێراق كرد و له‌ دیداره‌كه‌دا ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هه‌وڵه‌كانی تێپه‌ڕاندنی تاوتوێ كران.

ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی ئایاری 2022 لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئیلبروس كوتراشیڤ، باڵوێزی رووسیا لە عێراق كرد، لە دیدارەدا كە ئۆلێگ ڤلادیمیرۆڤیچ لێڤین، كونسوڵی رووسیا لە هەولێر ئامادەی بوو، سه‌رۆك بارزانی بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێكردن و رۆشنایی خستە سەر ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و، هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق و تێپەڕاندنی گرفت و تەحەددیاتەكان.

لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و سەرۆك بارزانی تێبینی و نیگەرانییەكانی خۆی لەبارەی ئایندەی گەلی كورد لە سووریا بۆ شاندی میوان خستە روو.

پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و رووسیا و هەماهەنگی نێوان هەردوولا تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.

Top