لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی دەنگدان لە فلیپین سێ پۆلیس کوژران

لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی دەنگدان لە فلیپین سێ پۆلیس کوژران

 

 

پۆلیسی فلیپین ڕۆژی (دووشەممە) ڕایگەیاند:  لەکاتێکدا ملیۆنان کەس بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەو وڵاتە چوونە سەر سندووقی دەنگدانەوە گروپێكی چەکدار تەقەیان لە بنکەیەی دەنگدان کرد، لە باشووری فلیپین سێ كەس لە هێزە ئەمنییەكان کوژران. 

بە گوێرەی هەواڵی ئاڕ تی ، ڕووداوی تەقەکردنەکە دوای دەستپێکردنی دەنگدان لە دوورگەی مینداناو ڕوویدا.

بەپێی وتەی پۆلیس، لە هێرشەكەدا پاسەوانی چوارەمیش برینداربووە.

پێش هێرشەکە تەقینەوەیەک لە کاتژمێرەکانی کۆتایی ڕۆژی (یەکشەممە) لە ناوچەی داتۆ ئۆنسای لە دوورگەی مینداناو ڕوویدا، كە نۆ کەس برینداربوون.

دەوترێت كە ئەم هەڵبژاردنە جگە لە سەرۆک کۆمار هەڵبژاردنی جێگری سەرۆک و نوێنەران و نیوەی سیناتۆرەکانی پارێزگاکە و 81 پارێزگار و بەرپرسانی دیکە دەگرێتەوە و کوڕی دیکتاتۆرەکەی پێشوو فردیناند مارکۆس گەورەترین چانسی بردنەوەی لەم هەڵبژاردنە هەیە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top