بازن و دەسبەندی ناسك

بازن و دەسبەندی ناسك

بۆ مۆدی وەرزی كەشی گەرما كەرەستەكان گۆڕانكارییان بەسەردا دێت، بە تایبەت كاتێك جلوبەرگی بێ قۆڵ لەبەر دەكەیت و دەستەكانت بە دەرەوە دەبن، دەتوانیت لە رازاندنەوەی سەر دەستدا سوود لە خشڵ و ئێكسسوارەكانی مەچەك و دەست وەربگریت. ماركەی ئەڕمانی، لە تازەترین خشڵە ناسكەكانیدا گرنگیی بە دەستبەند و بازنی باریك داوە، تا لە كەشی گەرمادا بۆ هەموو شوێنێك لە دەست بكرێت، دەسبەندەكان بۆ شوێنی دەوامی فەرمی و دەرچوون بەكار دەهێنرێت، بازنەكانیش بۆ سەردانی و بۆنە و یادەكان گونجاون و، تۆش پێویستت بە پۆشینی خشڵەكانە، لە كاتێكدا لەگەڵ جلوبەرگی جۆراوجۆردا دەتوانیت ئەو خشڵانە بپۆشیت، دەربارەی قەبارەی خشڵەكان، هەر یەكە بۆ شوێنێك گونجاون، واتە بۆ شوێنی فەرمی خشڵ و بازنی ورد شیاوە، هەروەها بۆ شوێنی ئاسایی دەتوانیت خشڵە گەورەكان لە دەست بكەیت، لە كاتێكدا بازنەكانی قوماش و پلاستیك زیاتر باوترن لە زێڕ و خشڵە گرانبەهاكان، بەهۆی ئەوەی زیاتر ناسكترن و بۆ زۆرترین شوێن بەكاردێن. ماركەی شانێڵ، بازنە قاش باریك و ناسكەكانی وەك مۆدی خشڵەكانی بازن لەو وەرزەدا داناوە و، ئامادەكاری دەكات تاوەكو لە داهاتوودا وەك مۆدێكی ناودار بناسرێت.

Top