سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دژایەتی پێشنیاری ئوردنی کرد

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دژایەتی پێشنیاری ئوردنی کرد

 

 

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکیدا بۆ کابینەکەی ڕۆژی یەکشەممە داوایەکی مەنسور عەباس سەرۆکی لیستی عەرەبی یەکگرتووی ڕەتکردەوە، کە دەسەڵاتی زیاتر بداتە ئوردن لەسەر بڕیارەکانی مزگەوتی ئەلئەقسا.

عەباس شەوی شەممە لە فیسبوك بە عەرەبی نووسیویەتی کە بە بنێت و یایرلاپید_ وەزیری دەرەوەی گوتووە کە بۆچوونەکانی بەرەی عەرەبی یەکگرتوو لەسەر مزگەوتی ئەلئەقسا لەسەر بنەمای لێک تێگەیشتنی نێوان ئیسرائیل و ئوردنە لەم شوێنە پیرۆزە، هەر لەو پۆستەدا گوتی: لە کۆتاییدا ڕێگاچارەیەک بۆ ململانێی ئیسرائیل و فەلەستین لەوانە کۆتایی هێنان بەم ئاژاوەیە و دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەلەستینی لە ڕۆژئاوا و غەزە لەگەڵ پایتەختی ئۆرشەلیم بە مزگەوتی ئەلئەقساوە بگرێتەبەر.

بەڵام بنێت گوتی: هیچ بڕیارێکی سیاسی ناتوانێت کاریگەری لەسەر دۆخی ئێستای بەڕێوەبردنی مزگەوتی ئەلئەقسا هەبێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top