سكانێری سـێ رەهەندی

سكانێری سـێ رەهەندی

 سكانێری سێ دەوری واتە (3D scanner)  لە داهاتوودا گرنگییەكی زۆری هەیە، لە هەموو بوارەكانی ژیاندا رۆڵی خۆی دەبینێ. سكانێرە سێ رەهەندییەكان كاركردنیان وەك سكانێرێكی ئاساییە و كۆپی هەڵگرتنەوە لە شتەكانە، بەڵام بەشێوەی سێ رەهەندی. بۆ پیشەسازی و بەرهەمهێنان گرنگترین ئامێرە، بۆ نموونە كاتێك نیازت هەبێ پارچەكانی ئۆتۆمبیل بەرهەم بێنی، لە سەرەتادا دەبێ بەهۆی سكانێرێكی سێ دەورییەوە، كۆپییەكی دیجیتالی پارچەكە بگری و پاشان كاری لەسەر بكرێ. لە باری تەندروستییەوە، ئەگەر شوێنێك وەك ئێسكێك لە جەستە شكابێ، بەهۆی سكانێری سێ دەورییەوە، سكانی شوێنەكە دەكەی بۆ ئەوەی پارچەیەكی هاوشێوەی ئێسك بۆ شوێنی پێویست دابندرێ.

سكانێرە سێ دەورییەكان جۆراوجۆرن، سكانێرە مەزنەكان زۆر قورسن و ئاڵوگۆڕ و گواستنەوەیان ئەستەمە، بەڵام سكانێری بچووكیش هەن، بۆ نموونە Revopoint POP، ئەم سكانێرە خێرایی 8 فریمی هەیە لە چركەیەكدا، بۆ سكان كردنی هەموو شتێك بەكار دێت. كێشی هەر بەقەد مۆبایلێك دەبێت 224 گرام. شەحن دەكرێتەوە. لەگەڵ مۆبایل و كۆمپیوتەر پەیوەند دەدرێ. هەموو شتێك بە وردی بەهۆی ئەو دوو چاوەی هەیەتی سكان دەكات.

Top