سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ئۆفەرەکانی سپلیتی سامسۆنگی بۆ وەرزی هاوینی 2022 لە عێراق ڕاگەیاند

سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ئۆفەرەکانی سپلیتی سامسۆنگی بۆ وەرزی هاوینی 2022 لە عێراق ڕاگەیاند


سپلیتێکی سامسۆنگ بکڕە و گەیاندن و دامەزراندنی بێبەرامبەر و بەشداریکردن لە تیروپشکەکان بۆ بردنەوەی دیارییەکی بەنرخ لە کۆتایی ئۆفەرەکە بەدەستبهێنە.

بەغداد، عێراق، XXنیسان 2022- سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبی، دەستپێکردنی ئۆفەرەکانی سپلیتی سامسۆنگی بۆ وەرزی هاوینی 2022ی عێراق ڕاگەیاند، ئەم ئۆفەرە نوێیانە لە پەرۆشی سامسۆنگە بۆ دابینکردنی باشترین بەرهەمەکان و نوێترین تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بۆ کڕیارەکانی، ئەمە جگە لە بایەخدانێکی زۆری بە بازاڕی عێراقی.
بە ووتەی سامسۆنگ، ئۆفەرە نایابەکان لەسەر مۆدێلە دیاریکراوەکانی ئامێرەکانی فێنکەرەوەی ناوماڵی "سپلیتی شێرانە، و ئینڤێرتەر"ە، لەگەڵ گەیاندن و دامەزراندنی بێبەرامبەر و بەشداریکردن لە تیروپشکەکان بۆ بردنەوەی دیارییەکی بەنرخ لە کۆتایی ئۆفەرەکە.
سامسۆنگ ڕۆژی دەستپێکردنی هەڵمەتەکەی لەعێراق ڕاگەیاند کە لە20ی نیسانەوە دەستپێدەکات و تا 30ی ئایار بەردەوام دەبێت.
جێی ئاماژەپێدانە کە سپلیتی شێرانە بەتایبەتی بۆ بازاڕی عێراقی دیزاین کراوە، چونکە تەکنەلۆژیای سەردەمیانەی تێدایە کە توانای زۆر بەرزی پێشکەوتووانەی هەیە و بەتایبەتی بۆ دانیشتوانی عێراق دروستکراوە. سپلیتی شێرانە بە تایبەتی دروستکراوە بۆ بەرگەگرتنی پلەی گەرمی بەرز. و بە هۆی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی تیایدا وا دەکات ئەم ئامێرە بە ئاسانی ڕووبەڕووی گەرمای بەرزی هاوین بێتەوە، سپلیتی شێرانەی سامسۆنگ بە سێ توانا بەردەستە، بە توانای 2 تەن و 1.5 تەن و 1 تەن.
و بۆ سپلیتی ئینڤێرتەر، تایبەتە بە تایبەتمەندی کۆنتڕۆڵکردنی ئەمپێر بە پێنج قۆناغ و دروستکراوە بۆ بەرگەگرتنی پلەی گەرمی بەرزی هاوین بە ئاسانی. سپلیتی ئینڤێرتەر لە تایلەند دروست کراوە و پێشکەشی بازاڕی عێراق دەکرێت بە نرخێکی گەنجاو. سپلیتی ئینڤێرتەری سامسۆنگ بە سێ توانای جیاواز بەردەستە، بە توانای 2 تەن، 1.5 تەن و توانای 1 تەن.
سپلیتی شێرانە و ئینڤێرتەری سامسۆنگ لە هەموو خاڵەکانی فرۆشتنی کۆمپانیاکە لە عێراق بەردەستە کە پێشانگای جۆراوجۆر و بریکارە فەرمیەکان و دابەشکارانی ڕێگەپێدراو لەخۆ دەگرێت.

Top