سودان: زیاتر لە 200 کەس لە توندوتیژییەکانی دارفوردا کوژراون

سودان: زیاتر لە 200 کەس لە توندوتیژییەکانی دارفوردا کوژراون

 

 

 

لیژنەی باڵای فریاکەوتنی پزیشکیی سودان ڕایگەیاند: کە زیاتر لە 200 کەس لە توندوتیژییەکانی ئەم دواییەدا لە ویلایەتی ڕۆژئاوای دارفور کوژراون.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی سۆنای فەرمی سودان، لیژنەی باڵای فریاکەوتنی پزیشکیی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: کە زیاتر لە 200 کەس لە توندوتیژییەکانی ئەم دواییەدا لە شاری «الجنینه» و «کرینک» لە ڕۆژئاوایی دارفور کوژراون.

بەوپێیەش نزیکەی 20 هەزار سودانی بەهۆی توندوتیژییەکانەوە ئاوارەبوون و هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی دانیشتوان بۆ خارتووم دەستی پێکردووە.

لیژنەی پزیشکانی سودان پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە 176 کەس کوژراون و 220 کەسیش برینداربوون لە پێکدادانێکی هەفتەیەکدا لە نێوان هۆزەکانی ڕۆژئاوای دارفوردا.

ساڵانە لە ناوچەی دارفوری ڕۆژئاوای سودان لە ئەنجامی پێکدادانەکانی نێوان هۆزەکان بە سەدان کەس دەکوژرێن و بریندار دەبن و بە هەزاران كەسیش ئاوارە دەبن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top