ڕێککەوتننامەیەك لە نێوان ئەرمەنستان و ئازەربایجان

ڕێککەوتننامەیەك لە نێوان ئەرمەنستان و ئازەربایجان

 

 

« ئارارات میرزویان »، وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان بە تەلەفۆن لەگەڵ « جیحون پراموف »، هاوتا ئازەربایجانییەکەی ڕەزامەندی نیشاندا بۆ دانانی ستانداردی ئەمنی بۆ سنووری هەردوو وڵات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەرمەنستان ڕایگەیاند: کە هەردوو وەزیرەکە بڕیاریان داوە لەداهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی ئەنجام بدەن.

گوتیشی: ئارارات میرزویان وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان لە گفتوگۆی تەلەفۆنیدا لەگەڵ« جیحون پراموف »، وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان سەبارەت بە جێبەجێ کردنی ئەو ڕێککەوتنانە بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئەرمەنستان لە بەیاننامەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو، کە هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر دیاریکردنی هاوبەشیی سنووری نێوان هەردوو وڵات و دانانی ستانداردی ئەمنی سنوورەکان و ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لیژنەی سنووردانان و ئاسایشی سنوور لەداهاتوویەکی نزیکدا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top